دوێنێ (هەینی) هەزاران فەلەستینیی دانیشتووی قودسی داگیرکراو و پارێزگا جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا سەرەڕای توندوتۆڵ بوونەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە، لە کاژێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە لە یەکەم هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەییشتنە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەنار،شێخ «عەکرەمە سەبری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی قودسی پیرۆز لە وتارێکدا سەبارەت بەم بابەتە وتی: سەرباری لەمپەر قوت کردنەوەی دوژمنی زایۆنی لە بەردەم نوێژخوێنانی فەلەستینی، ئێمە شایەتی ئامادەبوونی سەدان هەزار نوێژخوێن بووین لە مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی هەینیدا.
«ئەکرەم سەبری»وتیشی: بەڕێوەچوونی شایستەی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی سوپای زایۆنی، تووڕەیی دوژمنانی لێکەوتەوە.
پێشتریش موفتی قودسی داگیرکراو، "محەممەد حسێن" سەبارەت بە زیادبوونی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان هۆشداری دابوو.
مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شوناس و ناسنامەی ئیسلامی – فەلەستینی شاری قودس، هەمیشە ئامانجی کردەوەکانی تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.
342/