بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە سەربە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، «مه‌سروور مەسعود بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان لە پاش ڕوودانی بومەلەرزە لە ھەردووک وڵاتی تورکیا‌و سووریا، بڕیارێکی ده‌رکرد و بە ھۆیەوە دام وده‌زگاکانی حکومه‌تی راسپارد که هاوکاری بە ھەردوک وڵاتە لێقەوماوەکە بگەیه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە شهشەمیی فڤریە،«مه‌سروور مەسعود بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق له پەیامێکی توییته‌ری دا ڕایگەیاند: بۆ هاوکاری و به‌هاناوه‌چوونی زیانلێکه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه، دام و ده‌زگاکانی حکوومه‌ت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای خێرخوازیی «بارزانی»م ڕاسپاردوون بۆ ئەوەی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سوور بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری له تورکیا و سووریا.
ناوبراو هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه که، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ئێسته سێ تیمی فریاگوزاری و ٢٥ ئامبوڵانس ئاماده کراون.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەر، چەندین پارێزگای باشووری تورکیا لە تەنیشت سنوورەکانی سوریای هەژاند و زیانی زۆری گیانی و دارایی بۆ هەردووک وڵاتەکە لێ کەوتەوە. ئەم بوومەلەرزەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی گردوپەڕیش لەوانە عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ھەستی پێ کرا.
342/