٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:٤٥
عێراق هێرشی زایۆنی بۆ سەر جەنینی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر شار و ئۆردوگای جەنینی کە لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی فەلەستینیی لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی شەبەک، هێزە زایۆنیستییەکان هێرشیان کردە سەر کەمپی جەنین کە لە ئەنجام دا ١١ فەلەستینی کوژران و ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، "ئەحمەد ئەلسەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا جەختی لە هاوپشتیی گەل و حکومەتی عێراق کردەوە لەگەڵ ڕۆڵەکانی قودسی پیرۆزو داوای  کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتییەکان دژی هاوڵاتیانی بێ دەرەتانی کرد.

ئەم وەزارەتە جەختی لە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی خۆی بەرامبەر بە پرسی فەلەستین کردەوە و وەک پرسێکی تەوەرەیی لێکی دایەوە.

342/