١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٤:٣٧
دۆزینەوەی هومارێکی چەک و تەقەمەنی داعش لە قامیشلۆ

ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە دۆزینەوەی هومارێکی چەک و تەقەمەنی داعش لە تل حەمیس لە قامیشلۆ هەواڵی دا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هێزەکانی ئێمە واتا هەسەدە، درێژە دەداتە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هومار و ناوەندە شاراوەکانی ئەو گرووپە تێکدەشکێنێت و ئەندامانی داعش دەستگیر دەکەن.

لە دوو مانگی دواییدا ئەمە دووهەمدا جارە کە هوماری چەک و تەقەمەنی داعش لە گوندی قیروان بە سەر قامیشلۆ دەدۆزرێتەوە.

342/