بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگاکانی سوپای سوریا لە گردوپەڕی پارێزگای حومس لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ٦ سەربازی سوریا کوژران.
پێشتر سەرچاوه سوورییەکان باسی کوژران و برینداربوونی ١٢ کەسیان له هێرشێکی تیرۆریستی له دێرەزوور کردبوو.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ٣ پاسی هەڵگری کرێکاران لە کێڵگەی نەوتی ئەلتیم لە دێرەزوور ئەنجامی گرتووە کە لە ئەنجام دا ١٠ کرێکار کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوونە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سوپای تیرۆریستی ئەمریکا گەلێک جار پێگەو ژێرخانی سوپای سوریای کردووەتە ئامانج بۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان.
342/