٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٥:٣٥
ڕەخنەی زاخارۆڤا لە بڕیاری یوتل سەت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕەخنەی گرت لە بڕیاری "یوتل سەت" وەک یەکێک لە مەزنترین کومپانی سەتەلایتیەکانی ئوروپا بۆ ڕاگرتنی وەشانی کەناڵە هەواڵدەریەکانی ڕوسیا.

ماریا زاخارۆڤا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی   فەڕانسا هۆکاری سەرەکی قەدەغەکرانی وەشانی کەناڵە هەواڵدەریەکانی ڕوسیا بۆوێنە ڕوسیا١ و ئین تی ڤی"یە.

ئەو کاربەدەستە ڕوسیایە بەهێنانە بەرباسی ئەوەی کە یەکیەتی ئوروپا خەریکی سڕینەوەی سیستماتیکی دەنگە  جیاوازەکانە بە لێکدانەوەی ڕۆژئاوا، وتی: ئەو کارە پێشێلی دیاری بنەمای ئازادی ڕاگەیاندن و دەسراگەیشتنی یەکسانە بە زانیاری.

ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەدوای دەسپێکی شەری نێوان ڕوسیا و ئۆکراینیا کە لە 24 مانگی فیوریەی ڕابردوو دەستی پێکرد بەربەستگەلێکی بەرچاوی خستۆتە بەردەم چالاکیەکانی مۆسکۆ.

زاخارۆڤا هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکی بەجیادا ڕەخنەشی گرت لە کاربەدەستانی وڵاتانی لیتۆنی و لیتوانی لەبەر هەڵس و کەوتی نامرۆڤانەیان لەگەڵ کۆچبەران و وتی: هەڵس و کەوتی ئەو دوو وڵاتە مردنی بە دەیان کەس لە کۆچەرانی نێو تۆف و کڕێوەی توندی لێ کەوتۆتەوە.

342/