بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: «هەیسەم جبوری» پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری دارایی«مستەفا کازمی» بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی دزیی سەدە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە، ناوبراو پارەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومان لەوەدا نییە کەبە شێوەی نامەشروع دەستی کەوتووە.
ئەوەش ئاشکرا بووە کە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە پاش لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دێت لە پارە و سامانی جبوری کە بڕی 16 ملیار و 157 ملیۆن و 291 هەزار دیناری زیاتربووە لە داهات و مووچە راستەقینەکەی.
قۆڵبەستکرانی «هەیسەم جبوری» لە کاتێکدایە کە، لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی 28 ملیار دیناری عێراق و بردنە دەرەوەی دەستگیرکران، لە چەند رۆژی رابردووشدا «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک لە پارەکەی لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕاندەوە بۆ عێراق.
342/