٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ١٨:٥١
لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک بە سەرماندا دەبارێت

هەواڵنێر و کارناسی پرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەهاوێژرێت.

لە ئەلعەهد، هەلل بیتون هەواڵنێر و کارناسی سەربازی ئیسرائیلی وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەهاوێژرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە سیستەمی سەربازی و ئەمنیەتی تێلاڤیڤ لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە دەوترێت کە لە شەڕی داهاتوودا، هەزاران مووسەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ئێمە دەهاوێژرێت و ئەو مووشەکانە خەساری زۆرمان لێ دەدەن.

ئەو کارناسە سەربازییە ئیسرائیلییە درێژەی دا: بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل دەزانن کە دوژمن لە پاڵ هاویشتنی مووشەک هەوڵ دەدات بۆ دەستخستنی دەستکەوتێکی زەوینیش.

342/