«لاڤرێنتیێڤ» لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە، «پوتین» گرنگییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دەدات و ئاماژەی بەوەش دا کە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی وەزاریی نێوان سووریا و ڕووسیا دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە ئاسۆی هاوکارییەکانی داهاتوو و دیاری کردنی بوارە نوێیەکان بۆ هاوکاریی زیاتر.
هەروەها «لاڤرێنتیێڤ» بە نوێنەرایەتیی شاندی روسیا «بەشار ئەسەد»ی لە ئەنجامی پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان رووسیا و سووریا بۆ بەدواداچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا ئاگادار کردەوە.
لەم دیدارەدا «بەشار ئەسەد»یش جەختی لە گرنگیی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەنجامانەی لەم کۆبوونەوەیەدا بەدەست هاتوون و ھەروەھا گرنگیی چالاکییە هاوبەشەکان لە ڕەهەندە فەرهەنگی و پەروەردەییەکان کردەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها پیرۆزبایی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانی "لوهانسک" و "دۆنێتسک" و "خێرسۆن" و "زاپرۆگیا" کرد بۆ پەیوەست بوونیان بە روسیاو ئاماژەی بەوەش کرد کە، گەلی سووریا ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هەمان شێوە پێ و شوێن دەگرێت کە شەڕی دژی تیرۆریستانی لە سووریا پێ و شوێن دەگرت، چونکە ئەو شەڕەی کە ڕووسیای تێوە گلاوە لە ئاراستەی گەڕانەوەی هاوسەنگیی نێودەوڵەتییە.
342/