١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٦:٥٦
نووری مالیکی: ئێمە لە سەروبەندی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق داین

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێمە لە سەروبەندی پێکھاتنی حکومەتی نوێی عێراقداین، ئەو چوار ئەوبەرایەتییە گرنگەی ڕوونکردەوە کە دەبێ «محەمەد شیاع سودانی» پەیڕەوی بکات.

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی ئەو هەڵبژاردنانەی لە دەستووردا هاتووە دەربڕی بڕیاری هەموو عێراقییە راستەقینەکانە، وتیشی: لە سەروبەندی پێکهاتنی حکومەتێکی نوێداین کە دەرئەنجامی هەوڵی بەردەوام و بەبڕشتانەی، نوێنەرانی گەلی عێراق.

مالیکی داوای له‌ حکومه‌تی داهاتوو کرد کە لە ئاراستەی دابین کردنی کاره‌با و نیشته‌جێبوون و کار و خزمه‌تگوزاری ھەنگاو ھەڵبگرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق وتیشی:لە سای بڕینی خزمەتگوزارییەکاندا ھێندێک دۆسیەی قورس لە بەردەم حکومەتی داهاتوودا قوت بووەتەوە.

342/