١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٩:١٥
ژمارەیەک چەکداری کۆمەڵە و دیمۆکرات و مونافقین لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە دەستگیر کراون

جێگری فەرماندەیی پۆلیسی ئێران رایگەیاند کە لە ئاژاوە و بشێوی ئەم دواییەدا ژمارەیەک مزۆر و تیرۆریست دەستگیر کراون.

سەردار قاسم رەزایی ، جێگری فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێران وتی: لە ناو ناڕازیاندا کەسانێکی مزۆر بوون کە کاری تێکدەرانەیان کرد بەڵام ژمارەیان زۆر نەبوو.

سەردار رەزایی رایگەیاند: لە ناو دەستگیر کراواندا هێزی سەر بە مونافقین، گرووپەکانی چەپ، گرووپەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات بوون کە بە چەکەوە گیراون.

342/