سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، "ئێمە بە بەردەوامی هۆشداریمان داوە بە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە ئەنجامەکانی هاوکاریکردنی سوپای ئۆکرانیا، کە لەوانەیە بەردەوامبوون و درێژه‌کێشانی شه‌ڕه‌که‌ی لێبکه‌وێته‌وه، هاوکات واشنتن به‌و کاره‌ی، خۆی ده‌خاته دۆخێکه‌وه که ده‌توانرێت وه‌کو لایه‌نێکی شه‌ڕه‌که ناوبهێنرێت".
هەروەها ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، روسیا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئۆکرانیا چڕده‌کاته‌وه، "روسیا دەتوانێت بە تەواوی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیهکهی بە تەواوی بەدەستدەهێنێت".
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتیشی، "هۆشداری دەدەینە ئەمریکا لە هەنگاونان بۆ ناردنی چەکی دورمه‌ودای درێژتر بۆ سوپای ئۆکرانیا، به‌رپرسیارێتی هه‌ر دۆخێک به‌ته‌واوه‌تی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی واشنتن".
له 24ی (شوبات)ی ئه‌مساڵه‌وه هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا ده‌ستیپێکردوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
342/