«غایب عەمیری» لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى ڕه‌وته‌که‌ى چوونه به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، لە توییتێکدا نووسی:ده‌چینه نێو بینای ئەنجومەنی دادوەری‌و حوشترو مامزو مانگا سەردەبڕین.
ئەم ڕستەیەی ناوبراو لە لایەن دادگەی کەرخەوە وەک جۆرێک ھەڕەشەو ورووژاندنی زیاتری دۆخەکە لێکدرایەوەو دەستبەجێ فەرمانی گرتنی بۆ دەرکرا.
دادگاى که‌رخ ڕایگه‌یاندووە: فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ غایب عەمیری دەرکراوه، بەتاوانی وروژاندن و ھاندانی کوشتنی دادوەران، بۆیه بڕیاردراوه هه‌موو گه‌شتێکى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى لێ قه‌ده‌غه بکرێت داواش له‌هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌کرێت هه‌رچى زووه په‌له‌بکه‌ن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکە.
جێگای ئاماژەیە، به‌یانى ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، دادگاى که‌رخ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ «سه‌باح ساعیدى» لە سه‌رکرده‌کانی ڕەوتی سەدر ده‌رکرد.
342/