٣٠ ئایار ٢٠٢٢ - ٠٨:٠٦
بۆ بەدواداچوونی پرسی خۆڵبارین ، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ئێران گەیشتە بەغدا

عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی ژینگەی ئێران، دوانیوەڕۆی شەممە گەیشتە بەغدا تا کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕی ھەبێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ تاووتوێکردنی کۆنتڕۆڵکردنی خۆڵبارین .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەلاجقە لەگەڵ گەیشتنی بۆ عێراق لەلایەن جاسم ئەلفەلاحی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و ژینگە و کشتوکاڵی عێراق و هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

سەلاجقە بە ئاماژە بە یاداشتەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حکوومەتی عێراق رایگەیاند: ئەگەرچی دیاردەی خۆڵبارین بەرهەمی ماوەیەکی زۆرە، بەڵام هەوڵ دەدەین لە کاتی خۆی دا ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

342/