٢٩ ئایار ٢٠٢٢ - ١٠:١٨
تویتەر هەژماری حەماسی داخست

ناوەندی راگەیاندنی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) کردەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بۆ داخستنی ئەکاونتی ئەم بزووتنەوەی راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوەندی راگەیاندنی فەلەستینی سەر بە بزووتنەوەی حەماس، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە چالاکیەک دا بە پێی داواکاری و سیاسەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، هەژماری فەرمیی بزووتنەوەی حەماسی داخست.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەماس لە ڕاگەیەندراوێک دا وەڵامی ئەو هەنگاوەی داوەتەوە و دەڵێ : تویتەر سوورە لەسەر بێدەنگکردنی فەلەستینییەکان و هاوتەریببوونی بە تەواوەتی لە گەڵ گێڕانەوەی زایۆنیستەکان.

لە بەیاننامەکەی حەماس دا هاتووە کە پێودانگی دوو فاقیی  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاوتەریبیی ئاشکرای ئەوان لە گەڵ داگیرکەرانی قودس و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ناوەڕۆکە فەلەستینییەکان، ڕێگری لە گەلی فەلەستین ناکات لە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس.

ئەم ھەنگاوە کە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینە، لە کاتێکدا ئەنجام ئەدرێت کە  وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا هەمیشە ئیدیعای ئازادیی ڕادەربڕینیان کردووە و ڕەخنەیان لە سانسۆر و داخستنی میدیاکان گرتووە. ئەم ڕەفتارە دوو فاقیانەی  ڕۆژئاواییەکان  بە جاران لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ناڕەزایەتیی بۆ نیشاندراوە  .

342/