بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نێو ئاپۆڕەی ڕێپێوەکانی ڕۆژی قودس ڕزگار بوونی قودسی بە ھەرەقەتی زانی و وتی: ئەم وادەی خوداو پێعەمبەرەکەیەتی.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی بە ھێمای ھاوپشتیی ئوممەتی ئیسلامی زانی و وتیشی: ئەم جوڵانەوەیە دەبێتە ھۆی لەنێو چوونی ڕژێمی زایونی.
سەردار «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە وتاردانی بەرلە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی تاران وتی: موستەکبیرانی جیھان ڕژێمی زایونیان لە ناوچەکەدا پێکھێناوە و ئەم ڕژێمە بەم زووانە لە سەر خەریتەی جیھان دەسڕدرێتەوە.
سەردار سەلامی وتیشی: ھاوپەیمانییە سازشکارەکان ھیچ ئاشتی و ئاسایشتێک بۆ جەماوەری فەلەستین بە دیاری ناھێنن.
«پەرویز فەتاح» سەرۆکی دامەزراوەی موستەزعەفانی شۆڕشی ئیسلامیش وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی حەماسیانەی جەماوەری تاران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی ئەمساڵ وتیشی: جەماوەری ئێران پشتیوانی قودسن و ھەموو ساڵێک کە دێنە مەیدانەوە ڕژێمی زایونی لاوازتر دەبێت.
342/