٢٦ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٥:١٣
لە دەریای نێوەڕاست ، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی چوار بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 20 کۆچبەر لەنێوان گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووندان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -میدیاکانی تونس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتوون بەهۆی بارودۆخی جیاجیاوە.

بەهۆیەوە تەرمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و 10ی دیکە لە ڕیزی بێسەروشووێنبوواندان.

قوربانییەکان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقین، وەک ئەوەی میدیاکان ئاماژەیان پێداوە و ڕوونیانکردەوە، 233 کەسی دیکە لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکراون کە تونسی و مەغریبی و خەڵکی وڵاتانی ئەفریقییان تیایە.

هاوکات ئاشکراکرا کە یەکەکانی وشکانی و دەریایی هەرێمی پاسەوانی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست 10 پرۆسەی کۆچی نایاساییان لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی سفقاس پوچەڵکردووەتەوە.

342/