١٧ نیسان ٢٠٢٢ - ١٨:١٠
لەناو چوونی گەورەترین بنکەی داعش لە کەرکوک

ئەرتەشی ئێراق لەناو چوونی گەورەترین و گرینگترین بنکەی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە پارێزگای کەرکووکی راگەیاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ئەلفەریجی فەرماندەی ئەرکانی ئوپڕاسیونی هاوبەشی کەرکوک ڕایگەیاند لە ئوپڕاسیونێکی سەربازی ئەرتەش دا گەورەترین بنکەی  تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی " وادی ئەلشای"  پارێزگای کەرکووک لە ناوچوو .

ئەلفەریجی وتیشی: لەو ئوپڕاسیونەدا هەماری چەک وکەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی داعشیش دەستی بەسەر داگیراوە .

فەرماندەری ئەرکانی ئوپڕاسیونی هاوبەشی کەرکووک هەروەها وتی : لەناوبردنی ئەو بنکە گرینگەی داعش وەک بەشێک لە ئوپڕاسیونی " پوتکی  ئاسنین " و بە چاودێری "عەبدولئەمیر شەمەری " جێگری فەرماندەی ئوپڕاسیونی هاوبەش ئەنجام بوو .

   ئەرتەشی ئێراق لە چوارشەمەی هەفتەی ڕابردووەوە  ئوپەڕاسیۆنی " پوتکی ئاسنین "ی لەناوچەکانی نائەمنی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری زەنجیرە چیاکانی حەمرین دەس پێیکردووە.

342/