بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بۆمبایەک کە کەسانی نەناسراو لە ترۆمبیلێک دا لە شاری «قەتنا» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق چاندبوویان، بووە ھۆی گڕگڕتنی ئەم ترۆمبیلە.
سەرچاوەیەکی سەربە پۆلیسی ڕیفی دیمەشق وتی : بۆمباکە لە ترۆمبیلێکی خۆکەسی کە لە نزیکی ماڵێکدا لە شاری «قەتنا» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق لای دا بوو، تەقییەوە کە بووە ھۆی ئاگرگرتنی ترۆمبیلەکەو ھێندێک زیانیش بەو شوێنە گەییشت.
لەم پەیوەندییەدا ھەتا ئەم چرکەیە زانیاریی زیاتر بڵاو نەبووەتەوە.
342/