٢ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٧:٥٤
داخوازیی فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بۆ دەست پێکرانی وتووێژی نیشتیمانی

فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیای دا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بە دوور لە دەستوەردانی دەرەکییان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی و ھاوپەیمانیی سەروەری دا هاتووە: به‌بێ سه‌درییه‌کان حکومەتی نوێ لە دایک نابێت و ئەوان لەگەڵ ڕێککەوتنی ناو ماڵی شیعییەکانن بە جۆرێک کە کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێردرێت.

هەردوو فراکسیۆنی پارتی و سوننەکان پابەندبوون بە هاوبەشی لەگەڵ کوتلەی سەدرییەکانیان دووپات کردووەتەوە.

342/