بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «باشیک» لەو ناوچانەیە لە باکووری عێراق کە ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە تیای دا سەقامگیر بووە.
کەناڵی «سومریە نیوز»ی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لانیکەم سێ ڕۆکێت لە بنکەی «زلیکان» کەوتووە.
لە بارەی ڕادەی زیانەکانی شیمانەیی ئەم ھێرشە بەڕۆکێتە ھێشتا ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.
ئەم بنکەیە بەرلەمەش چەندین جار کەوتبووە بەر پەلاماری موشەک و ڕۆکێت.
342/