بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نووری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: دەوستوەردانی تورکیا لە پێکھاتنی دەوڵەتی عێراق دەبێتە ھۆی تووڕە بوون و ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نەیاری ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لەکاروباری نێوخۆیی عێراقە.
«نوری مالیکی» ڕوو لە تورکیا جەختی کرد کە بۆ پشتگری کردن لە ھیچ گەڵاڵەو دەستپێشخەرییک دژی ھیچ لایەنێکی عێراقی لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەت ڕۆڵ نەگێڕێت چونکو وەھا کارێک قەیران ساز دەکات.
سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ کۆمەڵێگ لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی بە جێی نیگەرانی بۆ لایەنەکانی دیکە وەسف کردو لە بارەی گێڕانی ھەرچەشنە ڕۆڵێک کە سێرە بۆ لایەنێکی عێراقی بگرێت یان قەیرانێکی سیاسی بەدی بێنێ، وشداری دایە ئانکارا.
سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ھێشتا دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەدا پێک نەھاتووە.
342/