بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە شاری عەفرینی سووریای داگیر کردووە، لە ماوەی ٤ ساڵدا ٢٣٠٠ جار مافی شارۆمەندانی دانیشتوی ئەم شارەی پێشێل کردووە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ٧٥٠٠ شارۆمەندی کورد دزراون و ٦٣٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
ئەم رێکخراوەیە راشیگەیاندووە: ١٣٠٠ شارۆمەندی کوردی دانیشتووی عەفرین هێشتا لە زیندان دان. چارەنووسی ئێستای عەفرین ئاکامی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا بووە و لە کاتی هێرشی ئەنقەرە بۆ عەفرین نیوەی دانیشتوانی ئەم شارە نەیانوێراوە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.