بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌راوێزى کاره‌کانى کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوه‌وه. له کۆبونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆکرانیا و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، تاوتوێ کرا.
ئەوەش هاتوە، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا سوپاسى به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا کرد و دوپاتى کرده‌وه که تورکیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و له دۆخى سیاسیى عیراق ده‌ڕوانێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى عیراقیش، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدرالیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، کرده‌وه.
342/