بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی ھاوڕێی شاندێکی ئابووریی ، بۆ دانوستان لە گەڵ شاندی ئێرانی ، رۆژی دوشەممە لە رێگەی سنووری باشماخی مەریوانەوە گەیشتە پارێزگەی کوردستان و لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ، ئاسایشی و ئابووریی پارێزگەی کوردستانی ئێران پێشوازیی لێکرا.
ھەڤاڵ ئەبووبەکر رۆژی دوشەممە لە دانیشتن لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگەی کوردستان لە مەریوان لە بارەی کردنەوەی ناوچەی ئازادی تیجاریی ھاوبەش گوتی ، دەسپێکی ھەڵمەتی کارگێڕیی ناوچەکانی ئازادی تیجاری ھاوبەشی بانە و مەریوان دەرفەتێکی گونجاوە تا خەڵک کاڵای باش و بە کوالیتییان دەست کەوێ .
342/