بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە قەتەر .
سەید ئیبراهیم رەیسی کە لەسەر بانگێشتنی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی و بۆ دیداری فەرمیی و بەشداریکردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی سەرانی ئۆپێکی گازی سەردانی قەتەری کردووە ، لە دیوانی میریی لە لایەن میری قەتەرەوە پێشوازی لێکرا .
دوای ئاهەنگی پێشوازیی ، رەییسی و شێخ تەممیم وتووێژیان دەسپێکرد .
دانوستان و وتووێژی شاندە باڵاکانی دوو وڵات و واژۆکردنی چەندین گرێبەست و تەبایی نامە لە بەرنامەکانی یەکەم رۆژی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ قەتەرە .
342/