١٤ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٨:٢٢
ئەمریکا پشتیوانی سیاسی لە کوردەکانی سووریا ناکات

رۆژنامەی مۆرنینگ ئێستاری بەریتانیا نووسی: هەوڵی بەرپرسە کوردەکانی سووریا بۆ راکێشانی پشتیوانیی سیاسی ئەمریکا بە تەواوەتی شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەزڵۆم کۆبانی داکۆکی کردۆتە سەر پێویستیی ڕۆڵ گێڕانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا.

ئێلهام ئەحمەد لە بەرپرسە باڵای کوردەکانی سووریا، بۆ چەند وڵاتی ئەورووپی و لەندەن و واشینتۆن سەفەری کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد دایرەی خۆسەری سووریا بە فەرمی بناسن.

بەڵام رۆژنامەی مۆرنینگ ئێستاری بەریتانیا هەوڵی بەرپرسە کوردەکانی سووریا بۆ وەرگرتنی پشتیوانی سیاسی ئەمریکا و ئەورووپای هەوڵێکی بێهۆ زانیوە.

ئەم رۆژنامەیە رایگەیاند تەنیا چەند کەسی نزیک لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان لە کوردەکانی سووریا راگەیاند.

342/