١١ شوبات ٢٠٢٢ - ١٤:٢٣
تورکیا ناوچەی پارێزراو بۆ ڕێبەرانی داعش دابین دەکات

بەرپرسێکی کوردی سووریا دەڵێت: ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا لە سووریا بۆتە پەناگایەکی هێمن بۆ ڕێبەرانی داعش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرهاد شامی سەرۆکی نووسینگەی میدیا و زانیاری هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا، تورکیا بە پێک هێنانی ناوچەی ئارام بۆ ڕێبەرانی داعش تۆمەتبار دەکات.

ئەو لەم بارەوە دەڵێت: زۆربەی ڕێبەرانی داعش و ئەلقاعیدە هێشتا زیندوون و لە لایەن تورکیاوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژاوای سووریا دەپارێزرێن.

ئەو وتیشی: ماڵی ئەبوو ئیبراهیم قورەیشی دووهەمین ڕێبەری داعش کە لە لایەن ئەمریکاوە تیرۆر کرا، لە نێوان ٣ بنکەی سەربازی تورکیا بوو بۆیە ئیدی گومانێک لەو بابەتەدا نامێنێت کە تورکیا ناوچەی هێمنی بۆ ڕێبەرانی داعش دابین کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا دژی ڕێبەری داعش، وتی: ئۆپەراسیۆنی تیرۆری قورەیشی لە یەکێک لە بنکەکانی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریاوە دەستی پێ کرد.

342/