بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەجەب تەیب ئەرۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەردانەکەی “ئیسحاق هێرزۆک” سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، ووتی: “ئێمە دەتوانین گازی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بکڕین و لەوە گرنگتر بەشداری لە هەناردەکردنی گازی ئیسرائیل بۆ ئەوروپا بکەین.”
جێی سەرنجە ئەردۆغان باش دەزانێت ئەو گازەی دەیهەوێت لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بۆ ئەوروپا بگوازێتەوە، گازی دزراوەی خەڵکی فەڵەستینە و داهاتەکەشی بۆ کوشتنی ئەم گەلە بەکاردێت.
342/