بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵا خامنەیی لەم دیدارەدا ئەم رێورەسمەی بەستێنێکی باش بۆ ناسین و ناساندنی ئەم کەسایەتییە بەرزەی ئیسلام زانی و وتیشی: دەبێ لەم کسایەتییە و دیکەی هاوڕێیانی پێغەمبەر وەکوو عەمار، سەلمان، مێقداد و جەعفەر لە بەستێنێکی هونەریدا وێنە و شانۆ ساز بکرێت.
ئەو دوو هێمای کەسایەتی حەمزە، "دەسەڵاتی ناسین" و "ئیرادەی جیدی" زانی و داکۆکی کرد: مەبەستی پێغەمبەر لە داخوازی لە ژنان بۆ گریان و شین پاش شەهادەتی حەمزەی، ناساندنی ئەم کەسایەتییە بەرزە بە مێژوو و موسوڵمانان بووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕش وێڕای ئاماژە بە گێڕانەوەیەک لە ئیمام عەلی، وتی: ناوەندەکانی حەوزە و دام و دەزگاکانی بەرپرس دەبێ هەوڵ بدەن بۆ پەروەردە کردنی کەسانێکی لەم شێوە چونکوو ئەم کەسانە لە کاتە هەستیارەکاندا دەبنە هۆی ڕزگاری کۆمەڵگا.