بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کاناڵی هەواڵیی سابرین ڕایگەیاند سەردار قائانی دوای زیارەتی بارەگای حەزرەتی ئەمیرئەلمومنین عەلی -ع- لە نەجەفی ئەشرەف لە سەرگڵکۆی شەهید سەدر و گڵکۆی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس ئامادە بوو .
سەردار قائانی لە سەر گڵکۆی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە خوێندنی فاتیحا یاد و بیرەوەری شەهیدانی گەورەی خۆڕاگری بۆ وێنە ئەو شەهیدە پلە بەرزە و هەروەها سەردار سپەهبود شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بەرز ڕاگرت .
سەردار سپەهبود حاج قاسم سولەیمانی وئەبوومەهدی موهەندس و ژومارێک لە هاوڕێکانیان سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی سێی ژانویەی 2020لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و تڕۆریستە ئەمریکاییەکان لە نزیکی فڕگەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید کران .
سەردار سولەیمانی لەسەر بانگهێشتی دەوڵەتی ئێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو .
342/