بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەیدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەگەر لایەنەکای ڕۆژئاوا مکوڕ بن، دەکرێ لە ڤییەنا بە ڕێککەوتنێکی باش بگەین.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: خوازیاری ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە داسەپێندراوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاین بە تایبەت ئەو بایکۆتانەی کە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا خوازیاری دەستەبەرگەلێکە کە ڕێگر بێ لە داسەپێندرانی بایکۆتی تازەو گەڕانەوەی بایکۆتەکۆنەکان دوای ھەڵگیرانیان.
342/