بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەلی بەھادۆری جەھرومی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: کارگروپێک بە بەشداریی وەزیرانی پەیوەندی،ئابووری، پیشەسازی، کانزا و بازرگانی، یاریدەری زانستیی سەرۆک کۆمارو بڕێکی تر لە وەزیرانی ھاوپەیوەند پێک دێت ھەتا لە کردەوەدا ئاسانکاری و بەستێنی پێویست بۆ گەشەی ئابو.ریی دیجیتاڵ و داکۆکی لە ھەڵسوڕاوانی ئەم بوارە خۆش بکرێت.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ھەروەھا وێڕای شی کردنەوەی باس و خواست و پەسەند کراوەکانی دەوڵەتی ئێران لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە وتی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ھەنگاوی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی کرد کە ببووە ھۆی سەرکەوتنی وتووێژەکان و پێ و شوێنگرتنی ٢٠ ساڵەی ئێران و عێراق لە بارەی پێکەوە لکاندنی ھێڵی ئاسنی دوو وڵاتەوە.
342/