بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له بازاڕى دراوه جیهانیهکان لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى نزمبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى و نرخى یه‌ک دۆلارى ئه‌مریکى به‌رانبه‌ر 17,50 لیره‌ى تورکى ئاڵوگۆڕى پێوه‌کرا.له‌دواین لێدوانی‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆککۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند،خۆیان به‌هاى لیره‌ى وڵاته‌که‌یان داده‌به‌زێنن هاوشێوه‌ى وڵاتى چین به‌مه‌به‌ستى زیادکردنى هه‌نارده‌ى وڵاته‌که‌یان بۆ ده‌ره‌وه.دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى تورکى له کاتێکدایه له رۆژى دووشه‌مه‌ى ڕابردوو نرخى یه‌ک دۆلار به‌رانبه‌ر بوو به 13،50 لیره‌ى تورکى و له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 20% به‌هاکه‌ى له‌ده‌ستداوه.
342/