بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند : شەش کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا ناسراو بە ئۆمیکڕۆن لە شارەکانی ئەستەموڵ و ئیزمیر لە رۆژاوای تورکیا ناسراوە .
بەر لەوەش وڵاتانی ئوسترالیا ، پاکستان ، تایلەند ، ھیندستان و کۆریای باشووریش باسی ناسرانی ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆڕۆنایان کردبوو .
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھێشتا وردەکاریی لە بارەی رادەی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکڕۆن بڵاونەکردووەتەوە ، بەڵام بەوتەی پسپۆڕان ، خێرایی تەشەناکەی 5 ئەوەندەی جۆری دێڵتایە .
342/