بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بەیاننامەی ئەم ڕێکخراوەیە دا ھاتووە: ئەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئامانجدار بۆ بە جولەکەکردنی ناوچەکەو پەرە پێ دانی دەستەڵات بەسەری دا ئەنجامی گرتووە.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی چوونی نایاسایی سەرۆکی ڕژێمی زایونیی بۆ مزگەوتی ئیبراھیمیی بە ھەڵخڕاندنی ھەستی موسڵمانان و بەردەوام کرانی دەست درێژکاریی ئیسرائیل بۆ سەر مافی گەل و خاک و پیرۆزایەتییەکانی فەلەستینییەکان لێک دایەوە.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسرائیل داوای لە کۆمەڵگای جیھانیی کرد بۆ داکۆکی لە پیرۆزگەو شوێنە مێژووییەکان ھەنگاو ھەڵگرێ و کاربەدەستانی زایونی ناچار بکات کە ڕێز لە پیرۆزگەکان بگرن.
«ئیسحاق ھێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە سەرەوەی حەشیمەتێکی شارۆچکەنشینە زایونییەکان و لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا چووە نێو مزگەوتی ئیبراھیمییەوە.
342/