بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەمرۆ شەممە بە وێستگەنیوز-ی وت، "کاتژمێر 9:15 خولەکی سەر لە بەیانی سوپای تورکیا هەریەک لە ناوچەکانی دەراو و ڕواڵ-ی لە سنوری ناحیەی سیدەکان بۆردومانکردووە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کوێستانی لێلکان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە رووبەڕووی هێزێکی سوپای تورکیا بوونەوە و تاوەکو نزیک کاتژمێر 11:00 شەڕ بەردەوام بووە وتا ئێستا دیار نییە زیانەکانی شەڕەکە چین".
سوپای تورکیا رۆژی 15ی حوزهیرانی 2020 له رێگهی هێزه ئاسمانییهکانییهوه ئۆپهراسیۆنی ناسراو بە "چڕنوکی ههڵۆ" و رۆژی 17ی حوزهیرانیش هێزهکانی وشکانیی ئۆپهراسیۆنی ناسراو بە "چنگی پڵنگ" و لە کۆتایی نیسانی 2021ی شدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنوکی هەورەبروسکە"ی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
342/