٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٧:٢٢
دەبێ دەستەبەریی پێویست بدرێت کە ئەمریکا دووبارە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەجێناهێڵێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەبێ دەستەبەریی جدی و پێویست ببێت کە ئەمریکا دووبارە لە بەرجام ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی و دانوستانی ڤیەنا کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم‌گفتوگۆیەدا جەختی کرد: ئەگەر لایەنەکان ئامادە گەڕانەوە بن بۆبەڵێنەکانیان و نەهێشتنی گەمارۆکان، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بە پەلە دەکرێت.

وتیشی: ئێمە ئامادەی دانوستانین و سەرە ڕای بێ بەڵێنی لایەنەکان ئێران خوازیاری ڕێککەوتنێکی باشە.

342/