بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرپرسی لەمپەرنانەوە لە سەر ڕێگای چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریان و ھەوڵ دەدەن بە داکۆکی لە تیرۆریزم لە سووریا بەوەی کە لە ڕێگای دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ نەگەییشتن لە ڕێگای سیاسییەوە بگەن.
میقداد وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاراستەی گوشار خستنە سەر دیمەشق بۆ کشانەوە لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی لە شەڕی دژی تیرۆریزم، لە میلیشیا جۆربەجۆرەکان و تافمە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا داکۆکی دەکات.
وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە، داگیرکاری و دەستوەردانی تورکیا لە سووریاش ڕێگرە لە بەردەم چارەسەریی قەیرانی سووریا، ھیوداریی دەربڕی، پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی لە سەر بنەمای ھاوپشتی بێت و بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێشێلکراوی خۆیان ھەوڵ بدەن.
342/