بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حاج موفتیی لەتیفوڵڵا حەکیمی» فەرماندەری پشکنینی وەزارەتی بەرەڤانی و بەرپرسی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ڕۆژی دووشەممە لە ویلایەتی ھەرات، وتی: لە کاتی پێکھاتنی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی تالیبان ھەتاکو ئێستا، ٦٦٥ کەس لە نێو ئەم تاقمە وەدەر نراون.
بە قسەی حەکیمی: ئەوانەی وا لە ڕیزی ئەم ھێزانە وەدەر نراون، لە تاوانی جۆربەجۆردا دەستیان ھەبووە. وتیشی: تاوانی ئەم کەسانە کەڵکاژۆیی، ئازاردانی خەڵک و پەیوەندی لەگەڵ داعش دا بووە.
فەرماندەری پشکنینی وەزارەتی بەرەڤانی و بەرپرسی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان، وتیشی: ئەوانەی وا پەیوەندییان لەگەڵ داعش دا ھەبووە، لە ڕیزی ئەم تاقمە وەدەر دەنرێن و دادگایی دەکرێن.
حەکیمی وشداریشی دا کە، لەگەڵ ئەوانەی کە بیانەوێ خەڵک ئازار بدەن و بۆ شارومەندان کۆسپ بنێنەوە، بەبڕشتانە ھەڵس و کەوت دەکرێت.
342/