١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:٠٧
کۆبوونەوەی ھەر سێ سەرکردەکەی عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، و سەرۆکی دەزگای دادی عێراق لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بۆ لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم کۆبوونەوەیەدا «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «فائیق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی عێراق وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، لە سەر پێویستی لێکدانەوەی ھەستیارانە و بە تەفەڕنجی تانەو سکاڵاو ناڕەزامەندییەکان پێیان داگرت بۆ ئەوەی زەبر لە بنەمای ھەڵبژاردن و متمانەی جەماوەر بە ڕەوتی سیاسی نەکەوێت.

بەرپرسانی باڵای عێراقی لەم دانیشتنەدا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ باڵاترین ئاستی  شارەزایی و بێ لایەنی لە دیاری کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردن بەکار ببردرێت، بەجۆرێک کە ئەم بابەتە متمانەی بەرامبەر بە ڕەوتی ھەڵبژاردن ھێزمەند کات و دەرەنجامێکی یاسایی لێ بکەوێتەوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەر بەرپا کراو دەرەنجامەکەی لەگەڵ دژایەتیی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق ڕووبەڕوو بووەوە.

342/