بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوابەدوای بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، «حەسەن سەلمان» بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە لێدوانێکدا وتی: ئەم کۆمیسیۆنە بە گوێرەی بەستێن و ڕێگا یاساییەکانی خۆی دەجوڵێتەوە.
«سەلمان» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، کۆڕی دادەڤانیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای خۆی لە بارەی تانەو سکاڵاکان ڕادەگەیەنێت، وتیشی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە ئەم کۆڕە دەستەڵاتی یاسایی قەبوڵ کردن و یان ڕەت کردنەوەی سکاڵاکان ھەیە، ئەو ڕایەی کە ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواوی لایەنەکان ئەرکھێنە.
ئەم کاربەدەستە عێراقییە وتیشی: دوای ڕاگەییشتن بە داخوازیی پیادا چوونەوە لە لایەن کۆڕی دادەڤانییەوە، ناوی یەکجاریی سەرکەوتووان بۆ پشتڕاست کردنەوەی یەکجاریی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵ دەکرێت.
342/