بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ئاگرکەوتنەوە ، عەلی ماهیر باشارئیر ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی تورکیا لە پارتی جەهەپە ، لە سازکرانی ئەم هازگەیە رەخنەی گرت و گوتی ، دروستکرانی هازگەی ناڤۆکیی تورکیا لە مێرسین بووەتە بەڵای گیانی تورکیا و مێرسین .
نابراو بە ئاماژە بە زیانی خانووبەرەکانی خەڵک بە دوای ئەم رووداوەدا گوتی ، ئاگرکەوتنەوە بە دوای تەقینەوەی ترانسفۆرماتۆری کارەبا بووەتە هۆی ترس و تۆقانی کرێکاران و خەڵک و تا ئێستا چەندین قەڵشتی زەوینی بەدی هاتوون .
ئەم ئەندام پەرلەمانەی تورکیا گوتیشی ، دامەزرانی هازگەی ئەتۆمیی لە مێرسین بە مانای دانانی تەقەمەنی لە ژێر مێرسین و قوڵایی دەریای نێوەڕاستە .
342/