بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا نوێنه‌رانی هەردو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەپارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدا باسیان لەوەشکرد، "به هیچ شێوه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ئاسایشی که‌رکوک بخرێته نێو ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هەروەها گواستنه‌وه‌ی لیوایه‌کی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه به تایبه‌ت گرتنه‌ده‌ستی ئاسایشی ناوچه جێناکۆکه‌کان".
ئەوەشیان خستوەتەڕو، "ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیارێکی نەرێنییە، بۆیە داوا دەکەن ڕێز له جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ناو که‌رکوک بگرن و پێویست دەکات تەنها هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەناوچە کێشەلەسەرەکان بونیان هەبێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ".
بەگوێرەی بڕیارێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە 20ی ئەم مانگە دەرچوە و واژۆی مستەفا کازمی لەسەرە هاتوە، بەگوێرەی مادەی 78 لە دەستوری عێراقی بڕیاردراوە بە گواستنەوەی راژە و میلاکاتی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆیە وەزارەتی بەرگری رادەسپێرن بە گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوانەش تەرخانکردنی بودجە و پلەی سەربازی بۆ ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە.
342/