٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٥:٠١
وەزیری وزە سەردانی کوردستان دەکات

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە خێرا کردنەوەی ڕەوتی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوی ئازدەوە بۆ پاڵاوتنخانەی شاری سنە جەختی کرد.

موحسن فەتحی لە دیدار لەگەل وەزیری وزە وتی: دۆخی نالەباری ئاوی خواردنەوەی سنە قبووڵ ناکرێت و پێویستە لە ئەو بارەوە پلان ڕێژی ورد بکرێت.

ناوبراو وێڕای دەربڕینی گلەی توند لە دۆخی نیگەرانکەری ئاوی خواردنەوە لە سنە نیسبەت بە خێرایی بەپەلە لە ڕەوتی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوی ئازاد بۆ پاڵاوتنگەی شاری سنە جەختی کرد.

هاوکات وەزیری وزە ڕایگەیاند بۆ چارەسەریی ئەم‌کێشەیە سەردانی سنە دەکات.