٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٤:٥٨
ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵ ئەدەن گرژی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا کاڵ کەنەوە

ئەندامی باڵای ڕێکخراوەی ئاشوورییەکانی سووریا دەڵێت ئەمریکا و رووسیا داوای لە کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی تورکیا کردووە کە لە پێک هێنانی بنکەی سەربازی بۆ کردەوەی سەربازی خۆ ببوێرن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ گرژی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا زۆر بۆتەوە و تورکیا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی دژی کوردەکانی کردووە.

گابریل موسە، ئەندامی باڵای ڕێکخراوەی ئاشوورییەکانی سووریا لە هەوڵی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ڕێگری لە شەڕی جیدی نێوان ئەم دوو لایەنە هەواڵی داوە.

ئەو بە هەواڵدەریی ئاشوورییەکانی وتووە: مۆسکۆ و واشینتۆن بۆ هێمن کردنەوەی دۆخەکە و ڕێگری لە هەوڵی هەردوو لایەن بۆ پێک هێنانی شەڕ هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن.

ناوبراو هەروەها لە خەساری جیدی چەند گوند بە هۆی شەڕی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا هەواڵی داوە.

342/