کۆمسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 340 تانه‌ی نوێ خراوه‌ته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و ئه‌وانیش 322 تانه‌یان ره‌تکردوه‌ته‌وه چونکه به‌ڵگه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 38ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون که له په‌رله‌مان په‌سه‌ند کراوه.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌پێی بوونی به‌ڵگه، ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران 18 تانه‌ی په‌سه‌ند کردوه و بڕیاریداوه ده‌نگه‌کانی 234 وێستگه له پارێزگاکانی به‌غدا و سه‌لاحه‌دین و به‌سره به ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێدایه که دوێنێ هه‌ینی کۆمسیۆن 294 تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ره‌تکردوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی چه‌ند وێستگه‌یه‌کی تانه لێدراو ده‌ربڕیوه.
342/