به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ عیماد جه‌میل ئه‌ندانی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند: پێشکه‌شکردنی تانه له‌لایه‌ن لایانه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی هه‌ڵبژاردن تا کۆتایی ده‌وامی فه‌رمی دووسبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌رگرتنی تانه‌کان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران سه‌یری تانه‌کان ده‌کرێ، دواتریش ده‌سته‌ی دادوه‌ری له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌یری تانه‌کان ده‌کات، دوای ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و ناوی ئه‌و 329 ئه‌ندامه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ که براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانن و ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له کۆتاییشدا بڕیاره‌که ڕه‌وانه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌کرێ بۆ دانپێدانان.
عیماد جه‌میل ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری مولزه‌مه له‌سه‌ر کۆمیسیۆن و ده‌توانێ به‌گوێره‌ی تانه‌کان بڕیار بدات سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکرێنه‌وه و دووباره ژماردنی ده‌ستییان بۆ بکرێته‌وه.
جه‌ختیشی کرده‌وه که تانه‌دان له ئه‌نجامی به‌ربژێرێک ته‌نیا له یه‌ک بازنه ده‌بێت و چاره‌سه‌رییه‌که‌شی هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌بێت به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو که دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان ده‌کرایه‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له چاودێریکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌نجامی کۆتایی.
جه‌ختیشی کرده‌وه، ئه‌و تانانه‌ی ئێستا پێشکه‌ش ده‌کرێن زیاتر په‌یوه‌ستن به بانگه‌شه و سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وانه‌ش زیاتر کێشه‌ی هونه‌ری و جێبه‌جێکردنن و ناچنه قالبی هێڵی سووره‌وه.
جێی باسه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامی کۆتایی ناپه‌سه‌ندکراوی له‌لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه بڵاو کرده‌وه.
342/