به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 199 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 124 هەزار و 75 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 784 هەزار و 815 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا پێنج ملیۆن و 324 هەزار و 108 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران راشیگەیاند لە رۆژ و شەوی رابردوودا یەک میلیۆن و 285 ھەزار و 245 ژەمە ڤاکسین لە وڵات دا لێدراوە .
342/