به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیدارەکەیاندا جەختیان کرد لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ھەڵس و کەوت و ھاوکارییەکانیان لە بواری ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری.
پرسی ڕاوەستان لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەی ڕژێمی زایونی و پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان لەو بابەتانەی دیکە بو کە لە دیدارەکەدا باسی کراوە.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە سەردانەکەی بۆ لوبنان لەگەڵ «نەبیە بڕی» سەرۆکی پەرلەمان، «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیران و « عەبدوڵڵا بوحەبیب» ھاوتای لوبنانیی خۆشی دیدارو وتووێژ دەکات.
342/